بەغدا - INA - وسام مەلا

لێژنەی کارەبا و وزی پەرلەمان، ئەمڕۆ سێشەممە، پێشوازیی خۆی لە هەنگاوەکانی حکومەت بۆ باشترکردنی سیستەمی کارەبا ڕاگەیاند، کە لە پێشەنگیاندا پڕۆژەی دامەزراندنی شاری وزه‌ لە فاو.

سەعد خەزعەلی، ئەندامی لێژنەکە، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی دەنگوباسی عێراقی (INA) وتی: "لێژنەکە پێشوازی لە هەموو ئەو هەنگاوانەی حکومەت دەکات کە پشتیوانی لە گەشەپێدانی کەرتی وزه‌ کارەبا لە عێراقدا دەکەن، لەوانەش دامەزراندنی شاری وزه‌ی لە ئەلفاو."

خەزعەلی وتیشی: "پێداویستیی ڕاستەقینەی دابینکردنی کارەبا لە عێراق پێویستی بە گەیشتن بە ٦٢ هەزار مێگاواط هەیە، لە کاتێکدا بەرهەمهێنان و دابینکردنی ئێستا تەنها دەگاتە ٢٢ هەزار مێگاواط"، ئاماژەی بەوەش دا کە "لێژنەکە هانی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەدات و بەردەوامە لە گەڕان بەدوای هۆکارە ڕاستەقینەکاندا کە ڕێگربوون لە باشترکردنی دۆسیەی وزه‌ی لە ساڵانی ڕابردوودا."

خەزعەلی داوای لە سەرۆک وەزیران کرد: "لێکۆڵینەوەیەکی ورد لە دۆسیەکانی گەندەڵی لە کەرتی کارەبا و تەندروستیدا لە سەردەمی حکومەتەکانی پێشوودا بکاتەوە، بەو پێیەی قەیرانی کارەبا کاریگەریی نەرێنیی لەسەر متمانەی هاووڵاتییان بە ئەدا و کارکردنی حکومەت دروست کردووە."

ڕوونیشی کردەوە کە "دۆسیەگەلێک هەن کە گومانی گەندەڵییان لێ دەکرێت و تا ئێستاش لە کەرتی کارەبادا بەردەوامن، لەوانە دۆسیەی جەبایەکردنی (کۆکردنەوەی پارەی) بارە قورسەکان کە ڕێژەی ١٨٪ لە بڕی جەبایەکە دەبڕێت، سەرباری ئەو بڕە پولەی بۆ کۆمپانیاکانی دابەشکردن خەرج کراوە"، ئاماژەی بەوەش دا کە "لێژنەکە پرسیارێکی پەرلەمانیی ئاڕاستەی وەزیری کارەبا و لقی کۆمپانیاکانی دابەشکردن و گواستنەوە لە ناوچەی فوراتی ناوەڕاست کردووە بۆ ئاگاداربوون لە وردەکاریی ئەو دۆسیانە."