هه‌ولێر -INA

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سووتەمەنی، بڕیاری زیادکردنی بەنزینی 750 دیناری و ئاسانکاریکردنی هاوردەکردنی دا، هاوکات داوای زیادکردنی پشکی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان لە بەغدا دەکات.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : وەزیری سامانە سروشتییەکان سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی نەوت و کانزاکانی وەزارەتی کرد بۆ دابینکردنی بەنزین و پێداچوونەوە بەنرخەکان و چارەسەرکردنی کێشەی کەمی بەنزین.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان چه‌ند رێگا چاره‌یه‌كی بۆ قه‌یرانی كه‌می سوته‌مه‌نی خستووه‌ته‌ ڕوو كه‌ برینین له‌وه‌ كه‌ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەموو هەوڵێک دەدات بەمەبەستی زیادکردنی پشکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە نەوتی خاو لە لایەن حکوومەتی فیدراڵەوە ، هه‌روه‌ها زیادکردنی بڕی بەنزینی جۆری نۆرماڵی پاڵپشتیکراوی حکوومی 750 دیناری بۆ هەر لیترێک بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان،چاودێریکردنی بەنزینی بازرگانی ڕۆژانە بۆ جۆرەکانی (نۆرماڵ، موحەسەن، سوپەر) لە ڕووی کوالێتی و گونجانی لەگەڵ واقعی ڕۆژانەی بازاڕی ئێستای هەرێمی کوردستان ،زیادکردنی کاری لێژنەکانی چاودێری و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بۆ پاراستنی کوالێتی جۆرەکانی بەنزین و پێشکەشکردنی هەموو ئاسانکارییەک بۆ هاوردەکردنی بەنزین و مەوادی کیمیاوی بە مەرج و ڕێنماییەکانی وەزارتی سامانە سروشتییەکان.