بەغدا – INA – عهبدولرهحمان حهمید
ئەندامی یەکێتیی تۆپی پێی ، غالیب زاملی، ئەمڕۆ سێشەممە، جەختی کردەوە کە لیژنەیەک بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی یەکێتییەکە، یونس مەحمود، بەدواداچوون بۆ دانوستانەکانی نوێکردنەوەی گرێبهستهكهی ڕاهێنەر، گراهام ئارنۆڵد دەکات، ئاماژەی بەوەش کرد کە هیچ ئاستەنگێک لەبەردەمی نوێکردنەوەی گردبەستەکەیدا نییە، و گەڕانەوەی بۆ ڕاهێنەرایەتیکردنی هەڵبژاردەکە نزیک بووەتەوە.
زاملی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: "لیژنەیەکی تایبەت بە سەرۆکایەتی سەرۆکی یەکێتییەکە و ئەندامێتیی جێگرانی یەکەم و دووەم پێکهێنراوە، کە ئەرکی دانوستاندن لەگەڵ ڕاهێنەری ئوسترالی گراهام ئارنۆڵد سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبهستهكهی بۆ ڕاهێنەرایەتیکردنی هەڵبژاردەی نیشتمانی لە ئەستۆ دەگرێت".
ئاماژەی بەوەش کرد کە "لیژنەکە لەسەر کارەکانی لە دۆسیەی دانوستاندن لەگەڵ ڕاهێنەر گراهام ئارنۆڵد بەردەوامە، و هیچ ئاستەنگێک نییە ڕێگری لە بەڕێوەچوونی گفتوگۆکان بکات"، ڕوونیشیکردەوە کە "ئاراستەی کۆبوونەوە و کارەکان بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچن".
وتیشی "یەکێتیی تۆپی پێی عێراق چاوەڕوانی دەرئەنجامەکانی لیژنەکە و ئەو ئەنجامانەیە کە سەبارەت بە داهاتووی ستافی تەکنیکی پێی دەگات"، لای خۆشییەوە تیشکی خستە سەر ئەوەی کە "ڕێژەیەکی گەورە ئاماژە بە ئەگەری گەڕانەوەی ئارنۆڵد دەکات بۆ ڕاهێنەرایەتیکردنی هەڵبژاردەی عێراق لە قۆناغی داهاتوودا".
