ئابووری – INA
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخەکانی نەوت بەردەوام بوون لە دابەزین، بەجۆرێک زیاتر لە دۆلارێک بۆ هر بەرمیلێک دابەزین، لە نێوەندى ئومێدەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئێران کە بووەتە هۆی تێکچوونێکی گەورە لە ڕەوتی تەوژمی وزەی جیهانیدا.
گرێبەستە ئایندەیییەکانی خاوی برێنت ١٫٤٧ دۆلار بەڕێژەی ١٫٦٦٪ دابەزین بۆ ٨٦٫٨٩ دۆلار، کە ئەمەش نزمترین ئاستییەتی لە دوای ٢٠ی تمووزەوە.
خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ناوەندیی ئەمریکیش تۆماری ٨١٫١٦ دۆلاری کرد بۆ هەر بەرمیلێک، بە دابەزینی ١٫٤٥ دۆلار یان ١٫٧٦٪، کە ئەوەش نزمترین ئاستییەتی لە دوای ٢٠ی تمووزەوە.
هەردوو گرێبەستەکە لە دانیشتنی پێشوودا بەڕێژەی نزیکەی ٨٪ دابەزیبوون، دوای ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە سەرەتای هەفتەکەدا بەشێوەیەکی لەپڕ هەڵمەتی هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر ئێران هەڵپەسارد.
سەرچاوە: عەرەبییە

