دیوانییە - INA – سهفات عەزاوەیی
پارێزگای دیوانییە، ئەمڕۆ سێشەممە، میوانداریی پاڵەوانێتییەکی تۆپی باسكهی ئافرەتانی کرد کە هەردوو هەڵبژاردەی زیقار و دیوانیەی کۆکردەوە، بە مەبەستی بەهێزکردنی بەهرەکان و گەشەپێدانی وەرزشی ئافرەتان.
فەیسەڵ غازی، سەرۆکی لقی دیوانیەی لیژنهی ئۆڵۆمپیی عێراق، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: "بهسهرپهرشتی لقی دیوانیەی لیژنهی ئۆڵۆمپیی عێراق و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی چالاکیی وەرزشی و پەشەوانەیی و یەکێتیی لاوەکیی تۆپی باسكهی، پارێزگای دیوانییە میوانداریی یارییەکی تۆپی باسكهی کرد لە نێوان هەڵبژاردەی ئافرەتانی زیقار و دیوانییەدا، بە ئامادەبوونی کەسایەتییە وەرزشی و ڕەسمییەکان."
ناوبراو وتیشی: "یارییەکە لە کەشێکی پڕ لە جۆشخرۆش و گیانی وەرزشیدا بەڕێوەچوو، کە ئامانجی پەرەپێدانی لێهاتوویی یاریزانان و داڕشتنەوەی توانایە تەکنیکییەکانیانە لە ڕێگەی بەریەککەوتنی ڕاستەوخۆ و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکانەوە، جیا لە چەسپاندنی بەهاکانی خۆشەویستی، پەیوەندی و هاوکاری لە نێوان یاریزاناندا."
لە لایەکی دیکەوە، حوسێن جەلیل، ڕاهێنەری تیپی زیقار، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "یارییەکە دوو تیپ کۆدەکاتەوە کە نوێنەرایەتی ئەزموونێکی نوێ لە وەرزشی ئافرەتاندا دەکەن،" ڕوونیشی کردەوە کە "وەرزشی ئافرەتان لە قۆناغی بنەڕەتییەوە دەست پێدەکات، بە تایبەتی لە ڕێگەی چالاککردنی وەرزشی قوتابخانەکان کە بنەمای سەرەکییە بۆ دروستکردنی هەڵبژاردەی بەهێزی ئافرەتان."
لای خۆشییەوە، زەینەب فالح، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی دیوانییە، بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وتی: "ئامانج لە ڕێکخستنی ئەم یارییەی تایبەت بە وەرزشی ئافرەتان، گەشەپێدانی تواناکان، دۆزینەوەی بەهرە نوێیەکان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان پارێزگاکانە."

