بەغدا - INA
وەزارەتی دارایی ، ئەمڕۆ سێشەممە، دەستپێکردنی ڕێکارەکانی دابینکردنی بڕەپاری مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەتی بۆ مانگی تەمووزی جاری ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا، كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی، لە ئەمڕۆ سێشەممەیەوە دەستی بە ڕێکارەکانی دابینکردنی بڕەپاری مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت بۆ مانگی تەمووز کردووە.

