بەغدا – INA

دەستەی دەستپاکیی ئیتتحادی، ئەمڕۆ سێشەممە، دەستبەسەرداگرتنی دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دیناری لە ماڵی بەرپرسێکدا لە پارێزگای سەلاحەدین ڕاگەیاند.

دەستەکە لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ کە "تیمێک لە نوسینگەی سەلاحەدین، توانینیان دەست بگرن بەسەر (٢.٥٠٠.٠٠٠.٠٠٠) دیناردا لە ماڵی بەڕێوەبەری پێشووی ژمێریاری لە پارێزگای سەلاحەدین،" جەختیشی کردەوە کە "پرۆسەکە هەروەها بووە هۆی ئاشکراکردنی شەش خانوو و زەوی لە کۆمەڵگە وەبەرهێنانییەکاندا کە بە ناوی هاوسەرەکەیەوە تۆمارکراون."

دەستەکە ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد کە "تۆمەتبارەکە بەڕێوەبەری پێشووی بەشی ژمێریارییە لە پارێزگای سەلاحەدین، و لە ئێستادا بەپێی یاساكانی ماددەی (٣٤٠) لە یاسای سزادان ڕاگیراوە؛ لەسەر یەکێک لەو دۆسیانەی کە دەستەکە لێکۆڵینەوەی تێدا دەکات، کە پەیوەندیدارە بە بەشی ژمێریاری لە پارێزگاکە بە خەرجکردن و ڕێکخستنی چەکێکی ڕاکێشراو لە بانک و بڕاو لە بانکی ڕافیدەین؛ بە پاساوی خەرجکردنی شایستە و جیاوازییەکانی فەرمانبەرانی پارێزگاکە، لەکاتێکدا مامه‌ڵه‌ی خەرجکردنەکە وەسڵ و فۆڕمی وەهمیی لەخۆگرتبوو."

له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌، "تیمەکە هەستا بە ڕێکخستنی پەڕاوی دەستبەسەرداگرتنی بنەڕەتی بۆ بڕی پارەکە و کەلوپەلە دەستبەسەرداگیراوەکان، و خستییە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی پسپۆڕ تاوەکو ڕێکارە یاساییە پێویستەکان بگرێتە بەر."