بەغدا- INA
دەستەی کەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە، زانیارییەکانی ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، لە هەمان کاتدا پێشبینی کەشوهەوایەکی ساماڵ و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای کرد.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا، كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "بەیانی چوارشەممە کەشوهەوا لە سەرتاسەری وڵاتدا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوچەی باکوور، و پلەکانی گەرما بەگشتی بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو بەرز دەبنەوە."
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، "پێشبینی بەرزترین پلە بۆ بەیانی ڕۆژی چوارشەممە لە هەموو پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت: دهۆک ٤٣، هەولێر ٤٤، سلێمانی و کەربەلای پیرۆز و ئەنبار و دیوانییە ٤٥، بەغدا و کەرکووک و موسڵ و دیالە و صلاح الدین و بابلی و واسیت و نەجەفی ئەشرەف و مەثەننا ٤٦، زیقار ٤٧، میسان و بەسڕە ٤٨."
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه، "ڕۆژی پێنجشەممە کەشوهەوا بەگشتی ساماڵ دەبێت، و پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی باکوور و ناوەڕاست کەمێک بەرز دەبنەوە و لە ناوچەی باشووریش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن."
ئاماژەی بەوەش کرد، "کەشوهەوای ڕۆژی هەینی داهاتوو ساماڵ دەبێت، و پلەکانی گەرما لە ناوچەی ناوەڕاست کەمێک بەرز دەبنەوە و لە هەردوو ناوچەی باکوور و باشووریش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن."
ڕاگەیەندراوەکە ئەوەشی خستەڕوو، "شەممەی داهاتوو کەشوهەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور لە سەرتاسەری وڵاتدا، و پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور کەمێک بەرز دەبنەوە و لە ناوچەی باکووریش کەمێک دادەبەزن."



