بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە، پارێزگاری کەربەلای پیرۆز نسیف ئەلخەتتابی، پشووی فەرمیی لە ڕۆژانی چوارشەممە، پێنجشەممە و یەکشەممەی داهاتوو ڕاگەیاند.
نووسینگەی پارێزگار لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتووە، ئاماژەی بەوە کرد کە "پارێزگاری کەربەلای پیرۆز بڕیاریدا ڕۆژانی چوارشەممە، پێنجشەممە و یەکشەممەی داهاتوو پشووی ناوخۆیی بن لە پارێزگاکەدا، سەرباری ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممەی بەرامبەر 19 و 20ی مانگی سەفەر کە ئەنجومەنی وەزیران وەک پشووی فیدراڵی پەسەندی کردبوون".

