بەدواداچوون - INA
سەرۆکی ئەمریکا دونالد ترەمپ جەختی کردەوە کە ئیدارەکەی گفتوگۆی قووڵ لەگەڵ ئێراندا ئەنجام دەدات.
ترەمپ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، وتی: "گفتوگۆی قووڵ لەگەڵ ئێراندا ئەنجام دەدەین، ئەگەر سەرکەوتوو نەبێت، ئەوا دەگەڕێینەوە بۆ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بەربڵاو".
ئاماژەی بەوەشکرد کە "وەڵامی داواکاریی ناوەندگیڕەکانمان دایەوە بۆ ڕەخساندنی دەرفەتێک بۆ دانوستانەکان لەگەڵ ئێراندا"، و ڕوونی کردەوە: "کاتی زۆر بە دانوستانەکان نادەم و ئامادەم بۆ کردەیەکی سەربازیی بەهێز ئەگەر گفتوگۆکان شکستیان هێنا".
ئەوەشی خستەڕوو کە "دەروازەی دەرفەت بۆ گەیشتن بە بڕینی ئاستەنگەکان (پێشکەوتن) لە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران کورتە"، و ئاماژەی بەوەش کرد کە "وڵاتانی ناوەندگیر داوایان لێ کردم ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجام نەدەم و پێم وایە ئێرانییەکان دەیانەوێت بگەنە ڕێککەوتن".

