بەغدا – INA

ئەمڕۆ دووشەممە،ئەنجومەنی نوێنەران، دەنگی لەسەر کۆمەڵێک ڕاسپاردە سەبارەت بە قەیرانی کارەبا دا.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتووە، ئاماژەی بەوە کرد کە "ئەنجومەنی نوێنەران لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا، دەنگی لەسەر کۆمەڵێک ڕاسپاردە دا کە بۆ حکومەت دەنێردرێن سەبارەت بە قەیرانی کارەبا".