بەغدا - INA - ویسام مەلا

ئەمڕۆ دووشەممە، ئەمانەتی بەغدا، بەردەوامبوونی ئەو کارانەی چاکسازی ڕاگەیاند کە لە هەردوو ڕێگەی خێرای محەمەد قاسم و دۆرە ئەنجامیان دەدات، لە کاتێکدا ئاماژەی بە ئامادەکردنی پلانێک کرد بۆ زیاتکردنی ئاڕاستە و گۆڕەپانی هاتووچۆ بۆ هەردوو ڕێگەکە، بەڵام نەبوونی تەرخانکراوی دارایی بووەتە ڕێگر لە جێبەجێکردنیان، هەروەها جەختی لە کۆتاییهاتنی کارەکانی چاکسازیی تۆنێلەکان لە ڕێگەی خێرای قەنات کردەوە.

بریکاری ئەمینداری بەغدا بۆ کاروباری تەکنیکی، عەلی حەسەن لەفتە، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وتی: "پایتەختی بەغدا چوار ڕێگەی خێرای گرنگی هەیە: خێرای قەنات، محەمەد قاسم، خێرای صلاح الدين و خێرای دۆرە، ئەمەش شاڕێی سەرەکین لە سنووری ئەمانەتی بەغدادا".

ئاماژەی بەوەش کرد کە "لە ساڵی 2024دا بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دەرچوو بۆ ڕاسپاردنی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بە چاکسازیی ڕێگە خێراکان، بەڵام بەهۆی دۆخی داراییەوە جێبەجێکردنی ئەو کارانە دواکەوت".

ئاماژەی بەوەشکرد کە "ئەمانەتی بەغدا بە هەوڵەکانی خۆی چارەسەری تۆنێلەکانی لە ڕێگەی خێرای قەنات کرد بەهۆی خراپبوونیانەوە، ئەم چارەسەرەش بەس نییە بۆ پاراستنی تۆنێلەکان بە شێوەیەکی بەردەوام ئەگەر بە شێوەیەکی تەکنیکیی ڕاست نۆژەن نەکرێنەوە، بەڵام ئەرکی ئەمانەت کورت بووەوە لە پاراستنی ئاڕاستەکان و چارەسەرکردنی چاڵ و کەموکوڕییەکانی تر".

ڕوونیشی کردەوە کە "ئەمانەتی بەغدا ڕەزامەندیی وەرگرت لەوەی سەرپەرشتیی چاکسازیی ڕێگەکان بکات، و دیدگامان بۆ ڕێگەی خێرای صلاح الدين و دیدگایەکی گەشەپێدانمان بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم گۆڕەپان و ئاستەنگە هاتووچۆییەکانی سەر خێرای صلاح الدين هەبوو، بەڵام بەهۆی کورتهێنانی داراییەوە هەموو شتێک وەستا، هەروەها دیدگایەکی گەشەپێدانمان بۆ ڕێگەی خێرای محەمەد قاسم هەیە بۆ لەخۆگرتنی زۆرترین ژمارەی ئۆتۆمبێل و ئاسانکردنی ئەو گۆڕەپانە هاتووچۆییانەی هەن تاوەکو ڕێگەکە کراوە بێت".

ئەوەشی خستەڕوو کە "پلانێک هەیە کە لەلایەن ئەمانەتی بەغداوە ئامادە کراوە بۆ زیاتکردنی ئاڕاستەکان لە کەنارەکانی ڕێگەی خێرای محەمەد قاسم و هەروەها لەسەر خێرای دۆرە و هەندێک لە گۆڕەپانە هاتووچۆییەکان، بەڵام بەهۆی کورتهێنانی داراییەوە ناتوانین ئەم پڕۆژانە تەواو بکەین و کارکردن بەردەوامە لەسەر چاکسازیی ئەم ڕێگەیانە تا ئەو کاتەی نەختینەی دارایی بەردەست دەبێت".

ئاماژەی بەوەش کرد کە "ئەمانەت لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆدا ڕێککەوتووە بۆ چارەسەرکردنی گۆڕەپانە هاتووچۆییەکان و بەشێکی تایبەتمان لە فەرمانگەی نەخشەسازی لە ئەمانەتدا هەیە بە ناوی بەشی ڕێگەوبان و کەسانی شارەزامان لە جووڵەی هاتووچۆ و قەرەباڵغیی هاتووچۆدا هەیە، و هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەراەتیی گشتیی هاتووچۆدا بەردەوامە".