بەغدا – INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەنتەری میدیای دیجیتاڵی (DMC)، جەختی کردەوە لە ڕوودانی ئاریشەیەک لە ئینستاگرام کە بووەتە هۆی سڕینەوەی دەیان هەژماری بەکارهێنەران.
سەنتەرەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتووە، ئاماژەی بەوە کرد کە "ئاریشەیەکی لەناکاوی لە تۆڕی ئینستاگرامدا ڕووی داوە و بووەتە هۆی سڕینەوە و پەکخستنی دەیان هەژمار".
ئاماژەی بەوەش کرد کە "هۆکاری سڕینەوە و پەکخستنی دەیان هەژماری بەکارهێنەران لە تۆڕی ئینستاگرام دەگەڕێتەوە بۆ کەموکوڕییەک لە سیستەمەکانی ژیریی دەستکرددا، بەپێی ئەوەی ئەم سیستەمانە بڕیاری خێرا دەدەن بە سڕینەوە یان پەکخستنی هەژمارەکان بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی بێبنەما یان وەهمی، بەبێ بوونی پێداچوونەوەی مرۆیی پێویست، سەرەڕای ئەوەی زۆرێک لە هەژمارە سڕدراوەکان هیچ پێشێلکارییەکیان ئەنجام نەداوە".
سەنتەرەکە داوای لە "کۆمپانیای میتا، خاوەنی تۆڕی ئینستاگرام کرد دەستوەردانی بەپەلە بکات بۆ چارەسەرکردنی ئەم ئاریشەیە و گەڕاندنەوەی هەژمارە زەرەرمەندبووەکان لە زووترین کاتدا".


