بەدواداچوون - INA

ئیسماعیل بقائي، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، رایگەیاند : کە ئەمریکا و ئێران هێشتا لە ڕێگەی ناوەندگیرەکانەوە پەیام دەگۆڕنەوە، بەڵام پێشینەی کار بۆ تاران بریتییە لە بەرگریکردن لە سەروەریی خۆی.

بقائي، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "ئۆ ئار ئێف"ی نەمساوی ڕایگەیاند، هێرشە سەربازییە تازەکانی ئەمریکا درێژکراوەی ئەو جەنگەن کە لە 28ی شوباتی ڕابردوو دەستی پێکرد، و پێی وا بوو کە واشنتۆن بەرپرسیارە لە تێکدانی ڕێڕەوی دیپلۆماسی.

ووتیشی : کە ئەمریکا لە کرداردا سەرجەم بڕگەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی پێشێل کرد،و ژینگەی گونجاوی بۆ گفتوگۆ لەناوبرد، و بۆ جاری سێیەم لەسەریەک پشتی لە دیپلۆماسی کرد، و ئاماژەی بەوە دا کە ئەم پەرەسەندنانە دەرفەتەکانی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان هەردوولای لاواز کردووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانی جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی ڕێگە نادات گەروی هورمز جارێکی تر بکەوێتە دەست دەدرێژکاران بۆ زیانگەیاندن بە ئاسایشی نەتەوەیی خۆی، و ڕاشیگەیاند : کە پاراستنی سەروەریی ئێران لە قۆناغی ئێستادا لەپێشینەی کارەکانیانە.

بقائي روونیشیکردەوە : کە کەناڵەکانی پەیوەندیی ناڕاستەوخۆ هێشتا بەردەوامن، و ئاماژەی بەوە دا کە ژمارەیەک لە ناوەندگیرەکان بەردەوامن لە گۆڕینەوەی پەیام لە نێوان تاران و واشنتۆن، لەوانە پاکستان و قەتەر، لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەی کە ئامانج لێیان هێشتنەوەی پەیوەندییەکانە سەرەڕای هەڵکشانی گرژییەکان.