ئابووری – INA
بەپێی ئاژانسی ڕویتەرز، ڕۆژی دووشەممە نرخەکانی نەوت بەردەوام بوون لە لەدەستدانی بەهای خۆیان و بەڕێژەی زیاتر لە سەدا پێنج دابەزین، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هێرشەکانی بۆ سەر ئێران ڕاگرت کە دوو هەفتەی خایاندبوو، ئەمەش ئومێدەکانی بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دیپلۆماسی بەهێز کرد کە بێتە هۆی کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، گرێبەستە ئایندەیییەکانی خاوی برێنت تا کاتژمێر 22:04 بە کاتی گرێنچ، 5.58 دۆلار یان بەڕێژەی 5.77% دابەزیون و گەیشتوونەتە 91.20 دۆلار، لە کاتێکدا نرخی خاوی ڕۆژئاوای تێکساسی ئەمریکی گەیشتووەتە 84.40 دۆلار و بەبڕی 4.91 دۆلار یان 5.50% دابەزیوە.

