نەجەفی ئەشرەف - INA - حەیدەر فەرمان
عهتهبهیعەلەوی پیرۆزی پلانی تایبەتی خۆی بۆ پێشوازی لە ملیۆنان سەردانکەر کە بەشداری لە سەردانی چلەی ئیمامی حوسێن (سەلامی خوای لێ بێت) دەکەن، ڕاگەیاند.
جەعفەر بودەیری، جێگری سەرۆکی بەشی ڕاگەیاندن لە عهتهبهیعەلەوی پیرۆزی ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "عهتهبهیعەلەوی پیرۆزی لە سەرەتای مانگی سەفەری خێرەوە کادیرەکانیخۆی خستۆتە ئامادەباشییەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە حکومی و تەندروستییەکان لە نەجەفی ئەشرەف، بە مەبەستی دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری و باشترکردنی ئەزموونی سەردانکەران و گواستنەوەی کەشوهەوای سەردانەکە بۆ جیهان."
ئەوەشی وت كه "پلانی ئاسایش هاوکارییەکی بەرفراوان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەخۆدەگرێت، لەگەڵ بڵاوەپێکردنی تیمەکانی ڕزگارکردنی بەپەلە و فریاگوزاری خێرا لە دەوروبەری عهتهبهیعەلەوی پیرۆزی و ئەو ڕێگایانەی دەچنەوە سەر عهتهبه ، لە کاتێکدا پلانی خزمەتگوزاری ڕاخستنی ڕووبەرەکانی فرەوانکردن، ئامادەکردنی دەروازەکانی ئاوی خواردنەوە، و سێبەرکردنی ڕووبەرێکی بەرفراوان لە دەوروبەری عهتهبه و حەوشەی حەزرەتی زەهرا (سەلامی خوای لێ بێت) دەگرێتەوە، جگە لە دابینکردنی پانکەی تەمڕشێن، ئاوی ساردکراوە و فێنککەرەوەکان لە ناوچەکانی فرەوانکردن و دەوروبەری عهتهبه."
بودەیری ڕوونی کردەوە کە "پلانێکی ڕاگەیاندنی گشتگیر لە یەکەمی مانگی سەفەرەوە دەست بە جێبەجێکردنی کراوە، کە پەخشی ڕاستەوخۆ لەسەرجەم ڕێگاکانی سەردانکەران لە بەسڕەوە تا بە کەربەلا دەگات لەخۆدەگرێت لە ماوەی 20 ڕۆژدا، لەگەڵ بەرنامە، ڕاپۆرت و چیرۆک کە لە دەستە جەماوەرییەکان (مواکب) و سەردانکەرانەوە وەرگیراون"، ئاماژەی بەوەش کرد کە ڕووبەری ڕووماڵکردنەکە فرەوان کراوە بۆ ئەوەی ڕێگای کەربەلا - بەغداش بگرێتەوە، جگە لە پەخشی ڕاستەوخۆ لە عهتهبهی عەلەوی و ڕێگای نەجەف - کەربەلا.
وتیشی سەنتەری هەواڵ و بەرهەمهێنانی دیجیتاڵی لە عهتهبهیعەلەوی پیرۆزی کار دەکەن لەسەر بەرهەمهێنانی ناوەڕۆکێکی بەرفراوان کە هاوشانی سەردانەکە بێت، لەوانە بڕگەی ڕێنماییکردن و شینێکردن، لە کاتێکدا سەنتەرێکی ڕاگەیاندنی تایبەتمەند لە قوتابخانەی غەرەوییە کراوەتەوە بۆ پێشوازیکردن لە ڕۆژنامەنوسان و دابینکردنی ئاسانکاری پێویست بۆیان تا کەشوهەوای سەردانەکە لە نەجەفی ئەشرەف بگوازنەوە.
بودەیری ئاماژەی بە ئامادەکردنی شوێنی فێنککراوە و هەواسازی بۆ پێشوازیکردن لە سەردانکەران کرد، و جەختی کردەوە کە "سەرجەم ڕووبەرەکانی فرەوانکردن، حەوشەی شەریف و حەوشەی حەزرەتی زەهرا بە تەواوی توانای وەرگرتنی خۆیانەوە دەکرێنەوە، لەگەڵ دابینکردنی ئاوی ساردکراوە، شوێنی حەوانەوە و خزمەتگوزارییە پێویستەکان."
ئەوەشی خستەڕوو کە چێشتخانەی (مزیف)ی سەردانکەرانی سەر بەیارمەتی عهتهبه و خزمەتگوزارییەکانی لەڕێگەی زیاتر لە نۆ دەروازەوە لە دەوروبەری عهتهبهی پیرۆز پێشکەش دەکات، و ڕوونی کردەوە کە چێشتخانەکە لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 250 هەزار ژەمە خوارادنی پێشکەش کردووە، بەپێی پێشبینییەکان ژمارەی ژەمە پێشکەشکراوەکانی ئەمساڵ زیاد دەکات، بە ئامانجی دابینکردنی هۆیەکانی ئاسوودەیی و خزمەتگوزاری بۆ سەردانکەران.



