ناصریە – INA
فەرمانگەی تەندروستیی زیقار ڕایگەیاند کە ڕێژەی کارکردن لە پڕۆژەی بنایەی سەنتەری چارەسەری کیمیایی لە شاری ناصریە گەیشتووەتە نزیکەی 85%، وەک یەکێک لە پڕۆژە تەندروستییە ستراتیژییەکان کە بەشداری دەکات لە بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان بۆ نەخۆشان.
حەیدەر عەبدولزەهرە جابر، بەڕێوەبەری بەشی پڕۆژەکان لە فەرمانگەکە، بۆ ئاژانسی هەواڵئ عێراقی (INA) ڕوونیکردەوە کە پڕۆژەکە لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی قازانجی کۆمەڵایەتی بە هاوکاریی دارایی کۆمپانیای نەوتی زیقار جێبەجێ دەکرێت، کە باڵاخانەکە لە چوار نهۆم پێکهاتووە و چوار هۆڵی تایبەت بە پێدانی چارەسەری کیمیایی بە نەخۆشانی شێرپەنجە، و ژووری پزیشکان،و یەکەکانی پشکنینی پزیشکی وەکو تاقیگەکان و ئامێرەکانی ڕەنین موگناتیسی، و سۆنار،لەگەڵ دەرمانخانە و بنکە خزمەتگوزارییە تەواوەکان لەخۆدەگرێت.
جەختیشیکردەوە : کە ئەم پڕۆژەیە لە کاتی تەواوبوونیدا خزمەتگوزاری چارەسەری پێشکەوتوو لە ناو پارێزگاکەدا دابین دەکات و نەخۆشان و کەسوکاریان لە چون بۆ پارێزگاکانی تر بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕزگار دەکات.
