بەغدا - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە، عەلی فالح زەیدی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و نەواف سەلام، هاوتا لوبنانییەکەی سەرپەرشتی گفتوگۆیەکی هاوبەشیان کرد لە نێوان باسم محەمەد خەزیر وەزیری نەوت و مستەفا جەبار سەند وەزیری گەیاندن، لەگەڵ هاوتا لوبنانییەکانیان.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : بە سەرپەرشتی ،عەلی فالح زەیدی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و نەواف سەلام،سەرۆکوەزیرانی لوبنان باسم محەمەد خەزیر،وەزیری نەوت و مستەفا جەبار سەند وەزیری گەیاندن گفتوگۆی هاوبەش لەگەڵ هاوتا لوبنانییەکانیان بەرێوەچوو، کە پێکهاتوون لە جۆزێف سدی وەزیری وزە و ئاو، و شارل حاج

وەزیری گەیاندن.