بەغدا-INA
ئەمرۆ یەک شەممە، کۆمپانیای پاڵاوگەکانی باشووری عێراق ڕایگەیاند کە بەرهەمی ڕۆژانەی بەنزین دەگاتە 6 هەزار مەتر سێجا، ئەمەش بۆ دابینکردنی تەواوی پێداویستییەکانی بازاری ناوخۆ و پاراستنی سەقامگیرییەکەی. حسام حوسێن وەلی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە، بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئاماژەی بەوە دا کە توانا دیزاینکراوی پاڵاوگەی بەسرە 280 هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا، بەڵام بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرما لە وەرزی هاویندا، ئاستی کارپێکردن بۆ 250 هەزار بەرمیل کەم کراوەتەوە.
ووتیشی : بارودۆخی ناوچەی کەنداو کاریگەری لەسەر هەناردەکردنی بەرهەمە زیادەکان لە ڕێگەی بەندەری خور زوبێرەوە دروست کردووە، بۆیە بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای سۆمو، دەروازە سنورییەکانی باکوور بۆ هەناردەکردنی بەشێک لەو بەرهەمانە پشتڕاست کراونەتەوە و بازاری ناوخۆ بە تەواوی سەقامگیرە.


