بەغدا - INA- ویسام مەلا

ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شمری ئەندامی پەرلەمان پاڵپشتی تەواوی پەرلەمانی بۆ پلانەكانی وەزارەتی كارەبا بۆ چارەسەركردنی قەیرانی وزەی وڵاتەكەی دووپاتكردەوە و ئاماژەی بەوەدا كە جێبەجێكردنی ئەو ڕێككەوتنانەی لەگەڵ لایەنی ئەمریكی و ئێرانی واژۆكراون ڕاستەوخۆ یارمەتیدەر دەبێت بۆ كۆتاییهێنان بە قەیرانەكە.

شمری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : لیژنەكە میوانداری وەزیری كارەبای كرد، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك پەرلەمانتاری كوتلە سیاسییە جیاوازەكان، بۆ تاوتوێكردنی ئەو پلانانەی كە وەزارەت دایڕشتووە بۆ چارەسەركردنی قەیرانی ئێستای كارەبا و كەمكردنەوەی بارگرانی لەسەر هاووڵاتیان.

شمری ئاماژەی بەوەشكرد : وەزیری كارەبا پێداچونەوەی كرد، لە میانی كۆبوونەوەكەدا، ئەو كێشە كەڵەكەبووە بەرچاوانەی وەزارەت ساڵانێكە بەدەستیەوە دەناڵێنێت، جگە لە كەموكوڕییەكانی ئەو پلانانەی پێشتر پەسەندكراون، ڕوونیشیكردەوە كە پەرلەمان وەزیری كارەبای ئاگاداركردەوە لە پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ وەزارەت، جا چ لەڕێگەی پێشكەشكردنی یاسای پێویست بێت یان دابینكردنی تەرخانكردنی دارایی لە چوارچێوەی بودجەدا، هەروەها پاڵپشتیكردنی سەرجەم پلان و چارەسەرە پێشنیاركراوەكان.

ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو پلانانەی كە وەزارەت ئامادەیكردووە بۆ باشتركردنی دۆخی كارەبا، ئومێدبەخش و باشن، جەختیشیكردەوە ئەگەر ئەو ڕێككەوتنانەی لەگەڵ لایەنی ئەمریكی و ئێرانی ئەنجامدراون جێبەجێبكرێن، ئەوا ئەو پلانانە بەشداری دەكەن بە شێوەیەكی بەرجەستە ، لە ڕزگاركردنی هاوڵاتیان و تێپەڕاندنی قەیرانی وزە.