بەدواداچوون - INA

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕۆژی شەممە دووپاتی كردەوە كە پێشێلكارییەكانی سەروەری خاكی سوریا قبوڵ ناكرێت و دەبێت ڕابگیرێت، لەلایەكی دیكەوە ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا جەختی لەسەر پێویستی كشانەوەی ئیسرائیل لە خاكی سوریا و جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی جیابوونەوە كردەوە.

لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ ئەلشەیبانی لە دیمەشق، گۆتێرێس ڕایگەیاند : هەڵوێستی نەتەوە یەكگرتووەكان لە پاراستنی یەكێتی و سەروەری خاكی سوریادا ڕوونە، جەختیشی لەوە كردەوە كە دەبێت هەموو پێشێلكارییەكانی خاكی سوریا ڕابگیرێت.

لای خۆیەوە شەیبانی ئاماژەی بەوەدا : كە سەردانەكەی گۆتێرێس بۆ دیمەشق یەكەم سەردانی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكانە بۆ سوریا لە ماوەی 17 ساڵدا.

شەیبانی ئاماژەی بەوەشكرد : پێشێلكارییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر خاكی سوریا هەڕەشەیەكی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئاسایشی ناوچەكە پێكدەهێنن، داوای كشانەوەی هێزەكانی ئیسرائیل لە خاكی سوریا و جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی جیابوونەوە دەكات.

سەرچاوە: ئاژانسەكان