نەینەوا - INA- محەمەد حەداد

ئەمڕۆ شەممە قایمقامیەتی موسڵ جێبەجێكردنی هەڵمەتەكانی چاودێری بۆ ڕێگریكردن لە دەستدرێژی و بیناسازی نایاسایی ڕاگەیاند، هاوكات پشتڕاستكردنەوەی تۆماركردنی سەرپێچییە تەندروستییەكان لە ژمارەیەك چێشتخانەی ناو شارەكەدا.

هیشام هاشمی، قایمقامی موسڵ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : تیمەكانی ئیدارەی قایقامیەكە بەردەوامن لە ئەنجامدانی هەڵمەتی مەیدانی بۆ چاودێریكردنی سەرپێچی و كێشە ڕێكخراوەییەكان و پەیوەندییەكانی خزمەتگوزاری لەناو شاری موسڵ، بە هەماهەنگی لەگەڵ شارەوانی موسڵ و بە پاڵپشتی پۆلیسی پارێزگای نەینەوا.

ئاماژەی بەوەشكرد : هەڵمەتەكان بریتین لە چاودێریكردنی سەربڕخانە بێ مۆڵەتەكان، ڕێگریكردن لە دەستدرێژی و بیناسازی نایاسایی، چاودێریكردنی كانییە نایاساییەكان، هەروەها بەدواداچوون بۆ چەندین بابەتی جۆراوجۆر كە كاریگەرییان لەسەر ژیانی هاوڵاتیان هەیە.

هاشمی ڕوونیشیكردەوە : قایمقام بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان هەفتانە گەشتی پشكنین ئەنجام دەدات بۆ چاودێریكردنی چێشتخانەكان و دڵنیابوون لە پابەندبوون بە تەندروستی، ئاماژەی بەوەشكرد سەرپێچی تەندروستی لە ژمارەیەك چێشتخانەی ناو شار تۆماركراوە، جەختیشی لەوە كردەوە كە موسڵ لە مێژوودا بە كوالیتی چێشتخانەكانی و پابەندبوونی بە پاكوخاوێنی ناسراوە، ئێمەش تەحەمولی سەرپێچییە تەندروستییەكان ناكەین، ئاماژەی بەوەشكرد، قۆناغی داهاتوو شایەتحاڵی جێبەجێكردنی توندتری ڕێكارە یاساییەكان دەبێت، لەوانەش داخستنی ئەو چێشتخانەیانەی كە سەلمێنراوە مەرج و ڕێسا تەندروستییەكان جێبەجێ ناكەن، بەبێ جیاوازی.