بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك دەستبەسەرداگرتنی 163 ئۆتۆمبێلی باركراو بە كەلوپەلی قاچاخ لە ماوەی 45 ڕۆژ زیاتری ڕاگەیاند، فەرماندەیی دووپاتی كردەوە كە ئۆپەراسیۆنەكە بەشێكە لە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و قاچاخچێتی، و بەپێی ڕێنماییەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ئەنجام دەدرێت.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك لیوای روكن مەعد بەدای لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (WAA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : هێزە ئەمنییەكان توانیان دەست بەسەر 163 ئۆتۆمبێلدا بگرن كە كاڵای قاچاخیان هەڵگرتبوو بەبێ ئەوەی باجی گومرگی بدەن، دوای چاودێریكردنیان بە بەكارهێنانی ڕێگەی نافەرمی دیاریكراو بۆ ئۆپەراسیۆنەكانی قاچاخ.
ئاماژەی بەوەشكرد : كەلوپەلەكانی دەستبەسەرداگیراو كاڵای جۆراوجۆری لەخۆگرتبوو، هەروەها سەرجەم ئۆتۆمبێل و كەلوپەلەكانی دەستبەسەرداگیراو ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كران بۆ گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی پێویست، ڕوونیشیكردەوە، ئەم ئەنجامانە لە ماوەی 45 ڕۆژ زیاتر نەبوو لە دوای وەرگرتنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكان، لە چوارچێوەی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و قاچاخچێتی.
ڕوونیشیكردەوە : بازگە سەرەكییەكان لە دارەمان و چیمەن لە باكووری پارێزگای كەركوك، دەكەونە ژێر بەرپرسیارێتی دەستەی دەروازە سنوورییەكان و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، جگە لە بوونی دەزگا و خزمەتگوزارییە ئەمنییە جیاوازەكان، كە هەریەكەیان لە چوارچێوەی پسپۆڕی خۆیدا كاردەكەن.


