بەغدا- INA
ئەمڕۆ شەممە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ شاندێكی تۆڕی میدیایی عێراقی كۆبووەوە بۆ تاوتوێكردنی پرسی دامەزراندنی هەمیشەیی بۆ فەرمانبەرانی مووچەی كرێ و گرێبەست، هەروەها دیارترین ئاستەنگە دارایی و كارگێڕییەكانی بەردەم دەزگاكە.
لە بەیاننامەیەكدا كە لەلایەن نووسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانەوە بڵاوكراوەتەوە، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوە كردووە : كە لیژنەی دارایی بە سەرۆكایەتی عودەی عەواد و بە ئامادەبوونی ئەندامەكانی، میوانداری شاندێكی تۆڕی میدیایی عێراقی كرد بۆ تاوتوێكردنی دۆخی ئێستای ڕێكخراوەكە و ئەو ئاستەنگە داراییانەی ڕووبەڕووی دەبێتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە : سەرۆكی لیژنەكە جەختی لە گرنگی تۆڕی میدیایی عێراقی كردەوە لە گەیاندنی زانیاری دروست و ڕاست بۆ ڕای گشتی، لیژنەكە گوێی لە پێشكەشكردنێكی نوێنەری تۆڕەكە گرت سەبارەت بە سروشتی كارەكانی و ئاستەنگە سەرەكییەكانی بەربەستی ڕێگریكردن لە ئەنجامدانی كارەكانی.
هەروەها لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە كراوە : كە كۆبوونەوەكە چارەسەری كەمیی كارمەندی كردووە كە لە ئەنجامی خانەنشینكردنی چەند كارمەندێكی هەمیشەییەوە دروست بووە، لەگەڵ بەردەوامی بەستنی دامەزراندنی نوێ و ڕەخساندنی هەلی كار، ئەمەش پێویستییەكی ڕاستەقینەی بۆ بەهێزكردنی بەشە جیاوازەكانی تۆڕەكە بە كارمەندانی شارەزا دروستكردووە،ڕوونیكردووەتەوە، شاندەكە جەختیان لە پێویستی تۆڕەكە كردووەتەوە بۆ كارمەندان، ڕێكخستنەوەی گرێبەستەكان و مووچەكان، گۆڕینیان بۆ كارمەندی هەمیشەیی، بەشداریكردنیان لە بودجەی گشتی، زیادكردنی تەرخانكردنی دارایی بۆ دامەزراوەكە، پێشكەشكردنی هاوكاریی پێویست، و دۆزینەوەی چارەسەری كاریگەر.

