بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایق زێدان دووپاتی كردەوە كە توندوتیژی دژی ژنان بە هەموو شێوەكانیەوە پێشێلكردنی كەرامەتی مرۆڤ و سەروەری یاسا پێكدەهێنێت.
لە میانی وتارەكەیدا لە كۆنفرانسەكەدا كە بە بۆنەی یادی ڕۆژی ئیسلامی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بەڕێوەچوو،دادوەر زێدان، بەپێی بەیاننامەیەك كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : كە ئیسلام پێگەیەكی دیاریكراوی بە ژنان بەخشیوە و پەیوەندی نێوان ژن و پیاوی لەسەر بنەمای سۆز و بەزەیی دامەزراندووە، ئەو ئەم بنەمایانەی بە بناغەی بنیاتنانی كۆمەڵگەیەكی یەكگرتوو دەزانی كە بەهاكانی ڕێزگرتن بەڕێوەی دەبەن.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەنجوومەنی باڵای دادوەری هەنگاوی كردەیی ناوە بۆ بەرزكردنەوەی پاراستنی یاسایی بۆ ژنان، لەوانە دامەزراندنی دادگای تایبەتمەند بۆ دۆسیەكانی توندوتیژی خێزانی، ئاڕاستەكردنی دادگاكان بۆ خێراكردنی چارەسەركردنی ئەو دۆسیانە، هەروەها هەماهەنگیكردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی قوربانییەكان، ڕوونیشیكردەوە، ئەنجومەن بەردەوامە لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەهێزكردنی ژنان و بەرزكردنەوەی ڕۆڵی ئەوان لە بوارە جیاجیاكاندا، ئاماژەی بەوەشكرد دامەزراندنی تۆڕی دادوەرانی ژنانی عەرەب، لەگەڵ بەغدا وەك بارەگای هەمیشەیی، ئەمەش ڕەنگدانەوەی هەڵوێستی عێراقە لە پاڵپشتیكردنی كاری دادوەریی عەرەبی و باوەڕی بە ڕۆڵی پێشەنگانەی ژنانی عێراقی و عەرەب لە چەسپاندنی بنەماكانی دادپەروەری و سەروەری یاسادا دەگێڕن.
سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری دووپاتی كردەوە : كە ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بەرپرسیارێتییەكی هاوبەشی نیشتمانییە كە پێویستی بە هەوڵی هاوبەشی هەموو دامەزراوەكانی دەوڵەت و كۆمەڵایەتی هەیە بۆ نەهێشتنی هەموو جۆرە توندوتیژییەك بەرامبەر ژنان و كچان و بتوانن بەشدارییەكی كاریگەریان لە كۆمەڵگادا بكەن، ڕوونیشی كردەوە كە توندوتیژی دژی ژنان بە هەموو جۆرەكانییەوە پێشێلكردنی كەرامەتی مرۆڤ و سەروەری یاسا پێكدەهێنێت.



