بەدواداچوون - INA

ئەمڕۆ شەممە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتی كردەوە كە مادەی پێنجەمی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن سەبارەت بە گەرووی هورمز ڕوونە و بەو مەرجەی ئێران ئەو لایەنەیە كە میكانیزمی بەزاندنی گەرووەكە دیاری دەكات.

عێراقچی ئاماژەی بەوەدا : كە كردنەوەی ڕێگەیەكی جیا لەلایەن ئەمریكاوە لەگەڵ مەرجەكانی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن ناگونجێت، ئاماژەی بەوەشكرد كە دەبوو واشنتۆن ڕاوێژی لەگەڵ تاران بكردایە سەبارەت بە زیادكردن یان لابردنی هەر بڕگەیەك لە هورمز، بۆ ئەوەی بكەوێتە چوارچێوەی مادەی پێنجەم.

ئاماژەی بەوەشكرد : دوای پێكدادانەكان لە گەرووی هورمز، ئێران لە میانی دانوستانەكانی سویسرادا بڕیاریدا هێڵێكی ڕاستەوخۆی پەیوەندیكردن بكاتەوە بۆ ئەوەی لێك تێنەگەیشتن ڕووبدات، ڕوونیشیكردەوە پێشهاتەكان دەریانخستووە كە ئەو پرسە لە تەنها تێنەگەیشتن تێدەپەڕێت، هەروەها لایەنی بەرامبەریش پێداگری لەسەر دامەزراندنی ڕێگەی دیكە بووە.

عێراقچی ئاماژەی بەوەدا : كە واشنتۆن بەدوای ئەوەدا بوو كە بابەتە بەرەو پەرەسەندن پاڵ بنێت، تۆمەتباری كرد بە پێشێلكردنی ڕێككەوتنەكە و هۆكاری دۆخی ئێستا.