بەدواداچوون - INA

یەكێتی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا بە فەرمی وادەی تیروپشكی چامپیۆنزلیگی بۆ وەرزی 2026-2027 ڕاگەیاند.

ماڵپەڕی ون فۆتبۆڵ بڵاویكردەوە، تیروپشكی چامپیۆنزلیگ لە ڕۆژی پێنجشەممە 27ی ئابی 2026 ئەنجام دەدرێت، دوای تەواوبوونی لیستی كۆتایی یانەكانی بەشداربوو.

لە تیروپشكەكەدا سی و شەش تیپ بەشداری تیروپشكەكە دەكەن،29 تیپ ڕاستەوخۆ سەردەكەون بۆ قۆناغی 16 و حەوت پلەكەی دیكەش لە ڕێگەی قۆناغی پاڵاوتنەوە یەكلایی دەكرێنەوە، كە لە 26ی ئابی 2026 كۆتایی دێت.

سیستەمە نوێیەكە بە هەمان سیستمی یەكگرتووی خول بەردەوام دەبێت، هەموو یانەكان لە یەك قۆناغدا ڕكابەری دەكەن دوای دەرچوون لە قۆناغی كۆمەڵەكانی تەقلیدی، ڕیزبەندی كۆتایی ئەو تیپانە دیاری دەكات كە سەردەكەون بۆ قۆناغی كۆتایی.

ئەو تیپانەی لە هەشت پلە سەرەكییەكان كۆتاییان دێت بە شێوەی نوێ ڕاستەوخۆ سەردەكەون بۆ قۆناغی 16، لە بەرامبەردا ئەو تیپانەی لە پلەی 9 تا 24 كۆتاییان دێت، بۆ ئەوەی ئەو هەشت تیپە دیاری بكەن كە سەردەكەون بۆ قۆناغی داهاتوو، شایەنی باسە پاریس سانجێرمان وەرزی ڕابردوو نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی بە لێدانی یەكلاكەروە لە ئارسناڵی بردەوە.

سەرچاوە: ئاژانسەكان