بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە، دەستەی كەشناسی عێراق وردەكاری پێشبینیەكانی كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتووی ڕاگەیاند، پێشبینی ئاسمانی ساماڵ و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما دەكات.
لەبەیاننامەیەكدا كە لەلایەن دەستەی كەشناسی عێراقییەوە بڵاوكراوەتەوە، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوە كردووە : سبەی یەكشەممە كەشوهەوا ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش كەمێك دادەبەزن.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە: بەرزترین پلەكانی گەرما بۆ سبەی یەكشەممە، لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بەم شێوەیەیە: دهۆك 39 پلە، سلێمانی 40 پلە، هەولێر و ئەنبار 41 پلە، كەركوك و نەینەوا 42 پلە، بەغدا و سەڵاحەدین، كەربەلای پیرۆز 43 پلە، دیالە، نەجەفی ئەشرەف، دیوانیە، و بابل 44 پلەی سەدی، واست و موسەننا 45 پلەی سەدی، زیقار 46 پلەی سەدی، و میسان و بەسرە 47 پلەی سەدی.
كەشوهەوای ڕۆژی دووشەممە ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت.
رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش لە سەرانسەری عێراق كەمێك بەرزدەبنەوە.



