بەغدا - INA

هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی خێرای عێراق بەشداریی خۆی لە یازدەهەمین پاڵەوانێتی عەرەبی دەكات، كە لەجەزائیر لە 24 تا 31ی تەمموز میوانداری دەكات، بە بەشداریی چەند هەڵبژاردەیەكی عەرەبی. هەڵبژاردەكەمان ئاواتەخوازە ئەنجامێكی نایاب بەدەستبهێنێت و كێبڕكێ لەسەر یەكەم بكات.

سەرۆكی فیدراسیۆنی تۆپی خێرای عێراق و سەرۆكی شاندەكە، فیراس ڕازی خەفاجی، لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و پشتڕاستی كردووەتەوە : كە تیپەكە هەموو ئامادەكارییەكانی بۆ پاڵەوانێتییەكە تەواوكردووە. ئاماژەی بەوەشكرد، یاریزانان خاوەنی ئیرادە و توانای پێشكەشكردنی ئاستێكی شایستەی ناوی عێراقن، متمانەی خۆی دەربڕی لە بەدەستهێنانی بەشدارییەكی دیار كە ڕەنگدانەوەی ئەو پاڵەوانێتییە بێت، گەشەسەندنی وەرزشەكە لە هەردوو ئاستی عەرەبی و نێودەوڵەتیدا شاهیدییە.

ئێوارەی دوێنێ شاندی هەڵبژاردەی تۆپی خێرای عێراق گەیشتە جەزائیر، وەك ئامادەكارییەك بۆ 11هەمین پاڵەوانێتی عەرەبی، دوای تەواوكردنی سەرجەم ئامادەكارییە تەكنیكی و كارگێڕییەكان بۆ بەشداریكردن لە پاڵەوانێتییەكە.