دیمەشق - INA
ئەمڕۆ شەممە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بە سەردانێك گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سوریا بە ئامانجی دووپاتكردنەوەی پشتیوانی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ سوریا لە قۆناغی ئینتقالیدا، ئەمەش یەكەم سەردانی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكانە بۆ ئەو وڵاتە لە ماوەی زیاتر لە 13 ساڵدا.
ئاژانسی هەواڵی عەرەبی سوریا (سانا) بڵاویكردەوە : ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا لەكاتی گەیشتنیان بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق پێشوازی لە گوتێرێس و شاندی یاوەری كرد.
ئەمە یەكەم سەردانی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكانە بۆ سوریا لە دوای بان كی مون، سكرتێری پێشوو، لە نێوان پێشهاتە بەردەوامەكانی ئەو وڵاتە.
سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی عەرەبی سوریا.



