بەدواداچوون - INA

ئەمڕۆ هەینی دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا دووپاتی كردەوە كە یەكێتی ئەوروپا ڕاستەوخۆ كۆمپانیا ئەمریكییەكان دەكاتە ئامانج.

لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ترامپ ڕایگەیاند : وەك هەمیشە یەكێتی ئەوروپا جارێكی دیكە ڕاستەوخۆ كۆمپانیا ئەمریكییەكان دەكاتە ئامانج.

جەختیشی لەوە كردەوە : كە ئەمریكا بانكی پارەی ئەوروپا نییە، ئێمەش ڕێگە نادەین وا بێت، ئاماژەی بەوەشكرد، دەستبەجێ لێكۆڵینەوە لە دزینی كۆمپانیا ئەمریكییەكان لەلایەن ئەوروپاوە دەستپێدەكەین.

ووتیشی: یەكێتی ئەوروپا باجێكی قورس دەدات بەهۆی ڕەفتارە نایاسایی و نائەخلاقییەكانی بەرامبەر كۆمپانیا ئەمریكییەكان.