بەغدا - INA - ئەحمەد فەراجی
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی پەروەردە ڕێنماییەكانی بۆ ئاسانكاری بۆ ڕێكارەكانی تاقیكردنەوە بۆ خوێندكارانی خاوەن پێداویستی تایبەت، نەخۆشی داون، و ئۆتیزم دەركرد.
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گشتی لە وەزارەتی پەروەردە، عەلی سعود عەبدولمەجید، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : وەزارەتی پەروەردە ڕێنمایی بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی پەروەردەی كردووە كە منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشی داون و نەخۆشی ئۆتیزم لە قوتابخانە ئاساییەكان وەربگرن، ئەمەش بە پشتبەستن بە نووسراوێكی فەرمی كە بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە.
ڕوونیشیكردەوە : وەزارەت ڕێنماییەكانی دەركردووە بۆ ئاسانكردنی ڕێكارەكانی تاقیكردنەوە بۆ خوێندكارانی خاوەن پێداویستی تایبەت بە ڕاسپاردنی پسپۆری پەروەردەی تایبەت بۆ هەر هۆڵێكی تاقیكردنەوە كە خوێندكارانی ئەم گروپە لەخۆدەگرێت، جگە لە ڕێگەدان بە خوێندنەوەی پرسیارەكان بۆیان و ڕێگەدان بە هێنانی دەرمان و پێداویستی پێویست لە كاتی تاقیكردنەوەكاندا، ئاماژەی بەوەشكرد، پێشتر خوێندكارانی خاوەن پێداویستی تایبەت تەنها لە پەیمانگاكانی سەر بە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی وەرگیراون، بەڵام وەزارەت ئەم دەستپێشخەرییەی فراوانتر كردووە بۆ ئەوەی قوتابخانەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بگرێتەوە، بەمەش دڵنیای دەدات لە تێكەڵكردنی خوێندكارانی تووشبوو بە نەخۆشی داون و تێكچوونی سپێكتری ئۆتیزم و كەمئەندامی دیكە لە ژینگەی خوێندندا.
دووپاتیشی كردەوە : كە وەزارەتی پەروەردە پابەندە بە دابینكردنی هەموو شتێكی پێویست بۆ خزمەتكردنی ئەم توێژەی دانیشتووان و دابینكردنی پێداویستییەكانیان.


