بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ هەینی عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتی كردەوە كە ئێران ئاگربەستی كاتی قبوڵ ناكات ئەگەر داواكانی سەبارەت بە گەرووی هورمز جێبەجێ نەكرێت.
عێراقچی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئاگربەستی كاتی قبوڵ ناكەین و ئەم پرسە لەسەر مێز نابێت تا داواكارییەكانمان سەبارەت بە گەرووی هورمز جێبەجێ نەكرێت.
ووتیشی: كێشەی ئێستای نێوان تاران و واشنتۆن نەبوونی ناوبژیوان نییە، بەو پێیەی هێشتا پاكستان و قەتەر ڕۆڵی خۆیان دەگێڕن.
ئاماژەی بەوەشكرد : كێشەی بنەڕەتی لەگەڵ ئەمریكا لە نەهجەكەیدایە، كە دەبێت بگۆڕێت.
