بەغدا - INA

ئەمڕۆ هەینی دەستەی دەروازە سنوورییەكان پووچەڵكردنەوەی هەوڵێك بۆ بەقاچاخبردنی كەلوپەل و پێداویستی پزیشكی لە بەندەری ئوم قەسری ناوەڕاست ڕاگەیاند.

وتەبێژی دەستەی دەروازە سنوورییەكان عەلا ئەلدین قەیسی، لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاند : بە پشتبەستن بەو زانیاریانەی لە بەرپرسی دەستەی دەروازە سنوورییەكانەوە دەستكەوتووە، بەڕێوەبەرایەتی بەندەری ئوم قەسری ناوەڕاست دەستی بەسەر كۆنتێنەرێكدا گرتووە كە سرنج و ئامێری نەشتەرگەری ددانی جۆراوجۆری تێدابووە كە لە پشت كورسییە ئاسنییەكان و كەرەستەی دیكەی تایبەت بە قاچاخكردن شاردرابووەوە، كۆنتێنەرەكە هیچ ڕەزامەندییەكی هاوردەكردنی لە وەزارەتی تەندروستی نەبووە، هەروەها هیچ بەڵگەنامەیەك نەبووە كە پابەندبوونی بە ستانداردە عێراقییەكان یان گونجاوییەكەی بۆ بەكارهێنانی پزیشكی پشتڕاست بكاتەوە جگە لەوەش لە دەفرێكی ئاسنیدا گەیشتووە كە بۆ ئەم مەبەستە دیاری نەكراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد : ڕاپۆرتی فەرمی دەستبەسەرداگرتن ئامادەكرا، و كەلوپەلەكانی دەستبەسەرداگیراو ڕەوانەی بنكەی پۆلیسی گومرگی ئوم قەسری ناوەڕاست كران بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی گونجاو.