هەولێر - INA - ئیڤان ناسر
ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، ئەحمەد هۆشیار دووپاتی كردەوە كە هاتوچۆی ئاسمانی لە فڕۆكەخانەكە بەبێ پچڕان بەردەوامە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی دۆخی فڕۆكەخانەكە ئاساییە.
هۆشیار بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: گەشتەكان بەردەوامن و نەوەستاون، دۆخی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێریش ئاساییە.
