نێودەوڵەتی – INA

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، ئەمڕۆ هەینی، جەختی کردەوە کە سەرجەم ئەو زەرەر و زیانانەی کە بە کەشتی یان کەلوپەلەکان دەگەینرێن، لە پارەی دەستبەسەرداگیراوی ئێران لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەدرێنەوە.

ترەمپ لە بڵاوکراوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ترووس سۆشیاڵ" وتی: "بەهای هەر زەرەر و زیانێک کە بەر کەشتییەکان، بارەکان، یان هەر شتێکی پەیوەندیدار بەوانەوە بکەوێت، بە بەکارهێنانی پارە ئێرانییەکانی لای ئەمریکا دەدرێتەوە."

ئه‌وه‌یش وت: "لەگەڵ ئەوەی ڕەنگە ئەو زەرەر و زیانانەی بە کەشتییەکان دەگەینرێن زۆر گەورە بن، بەڵام قەرەبووکردنەوەیان لە پارەکانی ئێران ڕێکارێکی دادپەروەرانەیە."