بەدواداچوون – INA
میدیاکانی چین، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕایانگەیاند کە ژمارەی قوربانیانی ئەو داڕمانەی زەوی کە هەفتەی ڕابردوو لە شاری "چۆنگچینگ" لە باشووری ڕۆژئاوای وڵات ڕوویدا، بەرزبووەتەوە.
بەگوێرەی ئامارە نوێیەکان، تا ئێستا ١١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٠ کەسی دیکەش بریندار بوون، هاوکات ٥٠ کەسیش بە بێسەروشوێنبووی ماونەتەوە.
لای خۆیەوە، ئاژانسی هەواڵی "شینخوا"ی چینی ئاماژەی بەوە کردووە کە تیمە پسپۆڕەکان هێشتا لە کارەکانیان بەردەوامن بۆ گەڕان و دۆزینەوەی بێسەروشوێنبووەکان و دەرهێنانی تەرمی قوربانییان لەژێر داروپەردووی داڕمانەکەدا.

