بەغدا – INA

نزار ئامیدی، سەرۆککۆماری عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، جەختی لە گرنگیی بەردەوامبوونی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و ئەمستەردام کردەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نیردراوە، ڕایگەیاند: "سەرۆککۆمار نزار ئامیدی، لە کۆشکی بەغدا پێشوازیی لە جانیت ئەلبێردا، باڵیۆزی شانشینی هۆڵەندا لە عێراق کرد، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلۆماسییەکانی."

لە میانی دیدارەکەدا، سەرۆککۆمار ئاماژەی بە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات و بەهێزکردنی هاوکارییە دووقۆڵییەکان کرد بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات.

ئامیدی وتیشی: "عێراق پەرۆشە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دۆست لەسەر بنەمای ڕێزی بەرامبەر و هاوکاریی بونیاتنەر، بە مەبەستی پاڵپشتیکردن لە هەوڵەکانی گەشەپێدان و سەقامگیری لە ناوچەکەدا." هاوکات هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆزی هۆڵەندا خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.

لای خۆیەوە، جانیت ئەلبێردا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەرۆککۆمار کرد بۆ ئەو هاوکاری و پاڵپشتییەی لە ماوەی کارکردنیدا لە عێراق پێشکەشی کراوە، و جەختی لە ئارەزووی وڵاتەکەی کردەوە بۆ پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی دۆستایەتی و هاوکاری لەگەڵ عێراق.