تاران – INA

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە ئامادەبوونی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، چەندین ڕێککەوتنامە و یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوو وڵاتدا واژۆ کران.

ئەم ڕێککەوتنامانە لە میانی سەردانە فەرمییەکەی سەرۆکوەزیران بۆ تاران واژۆ کران و کۆمەڵێک کەرتی گرنگ دەگرنەوە، لەوانە: کاروباری دەرەوە، دارایی، ئابووری و وزە.

جێی ئاماژەیە، سەرۆکوەزیران عەلی فالح زەیدی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران و زنجیرەیەک گفتوگۆی فەرمیی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە دەستپێکرد، بە مەبەستی تاوتوێکردنی چەندین دۆسیەی جێی بایەخی هەردوو وڵات.