بەغداد –INA

وەزیری دارایی فالح ساری، ئەمڕۆ چوارشەممە، جەختی کردەوە کە بودجەی داهاتوو پشت بە فەلسەفەی خەرجکردنی بەستراوە بە ئەنجامەکان دەبەستێت.

ساری لە کاتی بەشداریکردنی لە وۆرکشۆپێکدا کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی بودجە لە وەزارەتی دارایی ڕێکخرابوو،لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌: "پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی داهاتوو هەنگاوێکی نوێ دەبێت لە ڕێڕەوی چاکسازیی دارایی، لە ڕێگەی فراوانکردنی جێبەجێکردنی بودجەی بەرنامە و ئەنجامدان ، بە شێوازێک کە خەرجییەکانی حکومەت بە ئامانج و ئەنجامە بەدەستهاتووەکانەوە دەبەستێتەوە، لە برێ بەکارهێنانی ڕێگەی نەریتیی بودجەی بەندەکان ."

ڕوونیشیکردەوە کە: "میثۆدۆلۆژیای بودجەی بەرنامەکان لەسەر بنەمای تەرخانکردنی سەرچاوەکان بەپێی کەرتەکان و بەرنامە گەشەپێدانەکان دەبێت، و بەستنەوەی دارایی بە نیشاندەرەکانی ئەنجامدان و ئامانجی پێوراو لە چوارچێوەی کاتی دیاریککراودا، بە شێوازێک کە بەشدار بێت لە بەهێزکردنی کارایی بەڕێوەبردنی سامانی گشتی و باشترکردنی کوالێتی خزمەتگوزارییەکان."

وەزیر گەڕانێکی لە بەڕێوەبەرایەتیی بودجە ئەنجامدا، و لە کاتی گەڕانەکەیدا لەگەڵ کادیران و تیمی تەکنیکیی سەرپەرشتیاری ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجە کۆبووەوە و ئاگاداری بەڕێوەچوونی کارەکان و میانیزمەکانی جێبەجێکردنی بەرنامەی چاکسازی بوو، جەختیشی لەسەر گرنگیی بەردەوامیی هەوڵەکان کردەوە بۆ تەواوکردنی بودجەیەک کە ڕەنگدانەوەی ئەولەوییەتەکانی دەوڵەت بێت و هاوتەریب بێت لەگەڵ ڕێڕەوی چاکسازیی دارایی و کارگێڕی.