بەغداد - INA
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، هەیبەت حهلبوسی ، لەگەڵ پاتڕیک دورێل باڵیۆزی فەرەنسا و ماهر ئەلتەڕاوەنە باڵیۆزی ئوردن، پەیوەندییە دوقۆڵییەکان و ڕێگەکانی فراوانکردنی هەماهەنگیی تاوتوێ کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه: "سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، هەیبەت حهلبوسی ، ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازی لە پاتڕیک دورێل باڵیۆزی فەرەنسا کرد بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی لە عێراق."
ئاماژەی بەوەش کرد کە: "لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگەکانی بەهێزکردنی هەماهەنگیی هاوبەش لە بوارە جیاوازەکاندا تاوتوێ کران."
ئەوەشی خستەڕوو کە: " حهلبوسی ئەمڕۆ پێشوازی لە ماهر تەڕاوەنە، باڵیۆزی شانشینی ئوردنی هاشمی لە عێراق کرد."
جەختیشی کردەوە کە: "لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و فراوانکردنی ئاسۆی هەماهەنگیی نێوان هەردوو وڵاتی برا کرا،" هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە "بەدواداچوون بۆ بارودۆخی ناوچەکە و ژمارەیەک پرسی جێی بایەخی هاوبەش کرا."
