دوای کۆتاییھاتنی ھەڕەشە ئەمنییەکان لە ناوچەی بەرواری باڵا، گوندی ئورە لە سنووری ئامێدی جارێکی دیکە ئاوەدان دەبێتەوە، خێزانەکان دەگەڕێنەوە سەر خاکی خۆیان و خانووەکان بونیاد دەنێنەوە و ژیانی کشتوکاڵی و ئاژەڵداریی دەست پێدەکەنەوە.
دوای پڕۆسەی تورکیای بێ تیرۆر گوندەکانی ھەرێم ئاوەدان دەبنەوە و خەڵک دەگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان

