ههولێر – INA
ئەنجومەنی وەزیرانی ههرێمی كوردستان ئهمڕۆ كۆدهبێتهوه و لهبارهی لەبارەی درێژکردنەوەی ماوەی کارکردن بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە لێخۆشبونی سزای سەرپێچیی هاتوچۆ گفتوگۆ دەكرێت و لەبارەی پێشنیاری داشکاندنی رێژەیەک لە پارەی کەڵەکەبوی کارەبای هاوڵاتییان بڕیار دەدرێت.
ئەنجومەنی وەزیرانی ههرێمی كوردستان لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه :" ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، لە کۆبونەوەکەدا، سێ بڕگەى سەرەکی گفتوگۆ دەکرێن.
ئاماژهی بهوهشكردوه، لە بڕگەی یەکەمدا، لەسەر پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ، بڕیار لەبارەی درێژکردنەوەی ماوەی کارکردن بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، تایبەت بە لێخۆشبونی سزای سەرپێچیی هاتوچۆ دەدرێت.
ئهوهش خراوهتهڕو، لە بڕگەی دوەم، ڕاپۆرتێک سەبارەت بە بارودۆخی کارەبا و سوتەمەنی لە هەرێمی کوردستان و هەنگاوەکانی هەردو وەزارەتی (کارەبا و سامانە سروشتییەکان) لەم بارەیەوە دەخرێتەڕو. هەروەها لەبارەی پێشنیاری داشکاندنی رێژەیەک لە پارەی کەڵەکەبوی کارەبای هاوڵاتییان بڕیار دەدرێت.
بهگوێرهی راگهیهندراوهكه، لە بڕگەی سێیەمدا، گفتوگۆ لەسەر چەند ڕاسپاردەیەکی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، تایبەت بە ڕێکخستنەوەی مۆڵەتی بێموچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت، کە پێشتر بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ڕێک خراوە.

