بەغدا - INA
وەزارەتی نەوت، ئەمڕۆ چوارشەممە، تاوتوێی پێشهاتەکانی کێڵگەی ڕۆژهەڵاتی بەغدا و ڕووبەری دۆزینەوەی (القرنين)ی کرد.
نوسینگەی بریکاری وەزارەت بۆ پێداویستییەکانی دەرهێنان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووهکە "بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ پێداویستییەکانی دەرهێنان، نەسیر عەزیز، پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیای (Zhenhua Oil)ی چینی کردووە بە سەرۆکایەتیی ما تشانک."
ڕوونیشیکردەوە کە "لە کاتی کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی کاری کۆمپانیاکە لە کێڵگەی نەوتی ڕۆژهەڵاتی بەغدا و ڕووبەری دۆزینەوەی القرنين، سەرەڕای بەدواداچوون بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکانی گەشەپێدانی بەردەوام کراوە."
لە لایەنی خۆیەوە، نوێنەری کۆمپانیا چینییەکە کورتەیەکی لەسەر پلانە جێبەجێکارییەکانی کۆمپانیاکە بۆ گەشەپێدانی کێڵگەکە و ڕووبەری دۆزینەوەکە بەپێی خشتە زەمەنییە پەسەندکراوەکان پێشکەش کرد"، و جەختیشی کردەوە لە "پەرۆشی کۆمپانیاکە بۆ فراوانکردن و بەهێزکردنی ئاسۆکانی هاوکاری لەگەڵ وەزارەتی نەوتدا."


