بەغدا – INA

وەزارەتی پەروەردە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند کە تا کەمێکی تر ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی شەشەمی ئامادەیی ڕادەگەیەنێت.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکی کورتدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ڕایگەیاندووە: "ڕاگەیاندنی فەرمیی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی شەشەمی ئامادەیی بە هەردوو بەشی زانستی و وێژەییەوە، پاش کەمێکی تر ئەنجام دەدرێت."

ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌: "کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بۆ وەزیری پەروەردە ساز دەکرێت."