نێودەوڵەتی – INA

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە هێرشکردنە سەر ئێران نەبووەتەوە، لە کاتێکدا تاران لێدانەکانی بۆ سەر بنکە و شوێنەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەکەدا چڕتر کردووەتەوە.

سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند کە ڕۆژی سێشەممە ویلایەتە یەکگرتووەکان شەپۆلێکی نوێی هێرشەکانی لە ئێران ئەنجامداوە بۆ "١١یەم شەو لەسەر یەک".

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، ئەو هێرشانەی کە لە کاتژمێر ٢٣:٠٠ بە کاتی گرینویچ دەستیان پێکردووە "بە مەبەستی بەردەوامبوون لە لاوازکردنی توانا سەربازییەکانی ئێرانن کە بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە تەنگەی هورمز بەکاردەهێنرێن".

لە بەرامبەردا، بڕیارگەی خاتەم ئەلئەنبیا کە ژووری کردەوە سەربازییە ناوەندییەکانی هێزەکانی ئێرانە، وەڵامی دایەوە و ڕایگەیاند کە ئەگەر ئەم هەڕەشانە جێبەجێ بکرێن، ئێران لە تەواوی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات.

سەرۆکی ئەمریکا مەزەندەی کرد کە کۆماری ئیسلامی زیاتر لە ٢٠ ساڵی پێویست بێت بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی ئەوەی کە جەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وێرانی کردووە، دوای دوو هەفتە لە دەستپێکردنەوەی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان هەردوو وڵات.

ترەمپ وتی: "ئەگەر ئێستا بڕۆرێین، ئێران پێویستی بە ١٥ تا ٢٠ ساڵ دەبێت بۆ دووبارە بنیاتنانەوە. بەڵام ئێمە بە هیچ شێوەیەک کارەکانمان تەواو نەکردووە... ئێستا ناڕۆین."

ئەم لێدوانانەی دوای ئەوە هات کە دوێنێ سێشەممە هەر یەکە لە کوێت، بەحرێن و ئوردن ڕووبەڕووی هێرشی نوێ بوونەوە.

پاکستنیش کە لە مانگەکانی ڕابردوودا ڕۆڵی ناوبژیوانی لە نێوان واشنتن و تاراندا گێڕاوە، لە سێبەری نەبوونی هیچ ئاسۆیەکی روونی بۆ ڕێککەوتنێک کە بەڵگەنامەی لێکتێگەیشتنی ئیمزاکراوی مانگی حوزەیران زیندوو بکاتەوە، جارێکی دیکە داوای دانبەخۆداگرتنی کردەوە.