بهغدا – INA
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، نرخی فرۆشتنی بەنزینی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە کوالێتی نۆرماڵ لە بەنزینخانەکان لیتری بە 750 دینارە، ههروهها نرخی فرۆشتنی بەنزینی بازرگانی بە کوالێتی نۆرماڵ لە بەنزینخانەکان نابێت لە 850 دینار زیاتر بێت.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان له راگهیهندراوێكدا كه كۆپییهكی دهسی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كهوت تێیدا بڵاویكردهوه، لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ڕێکخستنی نرخی بەنزین بە کوالێتی (نۆرماڵ، محسن و سوپەر چەند بڕیارێکی دەرکردوه.
بڕیارەکان بەم شێوەیەی خوارەوەن:
یەکەم: نرخی فرۆشتنی بەنزینی نۆرماڵی دابینکراو لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە، لە بەنزینخانەکان بۆ هەر لیترێک بە 750 دینارە. هاوکات نرخی فرۆشتنی بەنزینی بازرگانی بە کوالێتیی نۆرماڵ لە بەنزینخانەکان نابێت لە 850 دینار زیاتر بێت.
دووەم: نرخی بەنزینی کوالێتیی موحەسەن لە بەنزینخانەکان نابێت لە 1000 دینار زیاتر بێت.
سێیەم: نرخی بەنزینی کوالێتیی سوپەر لە بەنزینخانەکان نابێت لە 1200 دینار زیاتر بێت.
چوارەم: پێویستە کوالێتیی هەرسێ جۆری بەنزینی نۆرماڵ، موحەسەن و سوپەر بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بێت.
ئهوهشی خستهڕو، هەر بەنزینخانەیەک بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی بە زیاتر لە 850 دینار بۆ هەر لیترێک بفرۆشێت، لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.



