هەولێر – INA – ئیڤان ناسر
ئەمڕۆ سێشەممە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی دوای ڕاگرتنێکی کاتی ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، ئەحمەد هۆشیار، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەستیان پێکردووەتەوە دوای ئەوەی بە کاتی ڕاگيرابوون."
پێشتريش هەر ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئەحمەد هۆشیار، ڕاگرتنی کاتیی گەشتەکانی لە فڕۆکەخانەکە ڕاگەیاندبوو.



