بەغداد – INA
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، فەرهـاد ئەمین ئەتروشی و سەرۆکی ئەنجومەنی ئەمیندارێتی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی سائر غانمي، ئەمڕۆ سێشەممە، جەختیان لەسەر پشتیوانیکردنی وتاری ڕاگەیاندنی نیشتمانی کردەوە.
ئەمە لە کاتی سەردانێکی سەرۆکی ئەنجومەنی ئەمیندارانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی سائر غانمي بۆ لای جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، فەرهـاد ئەمین ئەتروشی هات، کە تێیدا تاوتوێی ڕێگاکانی بەهێزکردنی هەماهەنگیی هاوبەش، و پشتیوانیکردنی وتاری ڕاگەیاندنی نیشتمانی کرا بە جۆرێک کە بەشداربێت لە چەسپاندنی ناسنامەی نیشتمانی و بەهێزکردنی بەرژەوەندیی گشتیدا.
سەرۆکی ئەنجومەنی ئەمینداران پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ پشتیوانیی دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران، و جەختیشیکردەوە لە پابەندبوون بە پەرەپێدانی ئەدای ڕاگەیاندن بەپێی بەرزترین پێوەرە بەرهەمهێنەر و پیشەیییەکان بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی گشتی بکات.
لە لایەنی خۆیەوە، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران جەختیکردەوە لەسەر پشتیوانیی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی، و تەئكیدیشیکردەوە لەسەر گرنگیی سەربەخۆییەکەی، و ڕۆڵی لە نوێنەرایەتیکردنی سەرجەم پێکهاتەکانی گەلی عێراق، و بەرزکردنەوەی ئاستی ئەدای ڕاگەیاندنی پیشەیی.



