بەغداد – INA – وسام مەلا

لیژنەی تەندروستی و ژینگە و ماددە هۆشبەرەکان و كارتێكەرە ئەقڵییەکانی پەرلەمان، ئه‌مڕۆ سێشەممە، پێشوازی لە وەزیری تەندروستی عەبدولحسێن موسەوی و کادیرە باڵاکانی وەزارەت کرد، بۆ تاوتوێکردنی ژمارەیەک یاسا و دۆسیەی تەندروستی و ئیداریی.

پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: "کۆبوونەوەکە شاهیدی تاوتوێکردنی هەموارکردنەوەی یاسای وەزارەتی تەندروستی ژمارە (10)ی ساڵی 1983، و هەموارکردنەوەی یاسای پلەبەندیی خاوەن پیشە پزیشکی و تەندروستییەکان ژمارە (6)ی ساڵی 2000 بوو، لەگەڵ هەموارکردنەوەی یاسای دەستەبەری تەندروستی ژمارە (22)ی ساڵی 2020."

رونیشیكرەوە: "کۆبوونەوەکە هەروەها پەرەی دا بە دۆسیەی گواستنەوەی دەسەڵاتە ئیداری و دارایی و تەکنیکییەکان بۆ پارێزگاکان بەپێی یاسای پارێزگاکانی نەبەستراوە بە هەرێم، و خستنەڕووی ئەزموونی وەزارەتی تەندروستی لە خولەکانی پێشوودا لەم بوارەدا، جگە لە تاوتوێکردنی گۆڕانکارییە ئیدارییەکان لە سەنتەری وەزارەت و فەرمانگەکانی تەندروستی لە بەغدا و پارێزگاکان."

ئاماژەی بەوەش دا: کە "کۆبوونەوەکە شاهیدی تاوتوێکردنی دۆسیەی دامەزراندنی دەرچووانی ساڵانی (2023 و 2024 و 2025)، و هەڵوێستی دابینکردنی دەرمان و دابینکردنی دارایی کۆمپانیای گشتیی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان (کیمادیا)، وە هەروەها دابینکردنی دارایی بودجەی بەگەڕخستن بۆ فەرمانگەکانی تەندروستی لە بەغدا و پارێزگاکان بوو،" ڕوونیشی کردەوە: کە "کۆبوونەوەکە هەروەها ئاماژەی بە ڕۆڵی چاودێریی وەزارەتی تەندروستی بەسەر کەرتی گشتی و تایبەتدا کرد، و ئالیەتەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو حاڵەتە نەخۆشییە سەختانەی کە ڕەوانەی دەرەوەی عێراق دەکرێن بۆ چارەسەر، و ئەگەری گۆڕینی بەرنامەی ڕەوانەکردنی پزیشکی بۆ بەرنامەی هێنانی پزیشکی."

ئاشكراشیكرد: "پڕۆژەکانی کلینیکە پزیشکییە شەعبییەكان، و ڕادەی ڕەنگدانەوەیان لەسەر گەشەپێدانی خزمەتگوزارییەکانیان تاوتوێ کران، لەگەڵ بابەتی گرێبەستەکانی دەستەبەری تەندروستی لەگەڵ بەشە تایبەتەکانی فەرمانگەی کلینیکە پزیشکییە جەماوەرییەکان بە بەراورد بە گرێبەستەکان لەگەڵ نەخۆشخانە تایبەتەکان (ئەهلییەکان)، جگە لە تاوتوێکردنی دۆسیەی نرخدارکردنی دەرمان."

جەختیشیكردەوە: "کۆبوونەوەکە تاوتوێی بابەتی بەخشینی ڕەزامەندییەکانی وەزارەتی تەندروستیی کرد بۆ هێنانەکایەی کۆلێژە تایبەتە نوێیەکان لە پسپۆڕییە پزیشکییەکاندا، جگە لە بەدواداچوونی دۆسیەی نەخۆشخانە دواکەوتووەکان و ڕێگاکانی تەواوکردنیان بە جۆرێک کە بەشدار بێت لە بەهێزکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییە پێشکەشکراوەکان بە هاوڵاتییان."